Kurdistan
سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی لە کونسوولی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی لە کونسوولی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەکات
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعوود بارزانی پێشوازی لە ڕۆبێرت والێر کونسوولی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد.
لە دیدارێکدا کە کونسوولی پێشوو ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسولی نوێ خواست و هەروەها بۆ کونسوولی پێشوو لە کاری تازەیدا.
هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی کاریگەری پەتای کۆڕۆنا کرا.
لای خۆیەوە کونسوولی نوێی ئەمریکا سوپاسی هەڵوێستی مرۆییانەی هەرێمی کوردستانی کرد بەرامبەر کۆچبەر و پەنابەران کە بەهۆی شەڕی داعش پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.