TR KU SO
FB X
Kurdistan

سۆران/ 11 هاوڵاتی بەتۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی دەستگیركران

Navas Jan
Admin
📅 22 Şubat 2022 17:55

پەیامی کورد... سۆران/ 11 هاوڵاتی بەتۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی دەستگیركران

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت: هێزەكای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران باندێكی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لە سۆران دەستگیركرد كە پێكهاتبون لە 11 تۆمەتبار.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە: دوای بڵاوبونەوەی چەند حاڵەتێكی دزی كردن بەتایبەت دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لەو خانوانەی تازە دروست دەكرێن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە دواداچونێكی ووردیان دەستپێكرد توانیان (١١) یانزە كەس لە كاتی تواندنەوەی كێبڵ و وایەری كارەبایی دەستگیربكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: لە كاتی دەستگیركردنیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر وایەر و كێبڵی كارەبایی داگیرا وە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و بە ووتەی خۆیان(۷) حەوت دزیان لە كات و شوێنی جیاواز ئەنجام داوە لە ئێستادا بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەر گشت تۆمەتباران ڕاگیراون بە پێی ماددە(٤٤٦) لە یاسای سزاكان و لێكۆلینەوەش ڵەگەڵیان بەردەوامە.

Paylas: