Kurdistan
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی شای سەعوودییە دەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدۆلعەزیز، شای سعوودییە دەکات.
مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای عەرەبستانی سعوودی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی میر بەندەر بن عەبدۆلعەزیزی براگەورەیەوە.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی شا سەلمان و بنەماڵەی شانشینی ئهو ووڵاته کرد و هاوخەمی خۆی بۆ خانهوادهی شاهانه دەربڕی، هیوای خواست خوای گەورە میر بەندەر بە بەهەشت شاد بکات و دڵنەواییش بە بنەماڵەكهیان ببەخشێت.