TR KU SO
FB X
Kurdistan

"سەرکردەکەی داعش لەسوریایە"

نەهرۆ
Editor
📅 08 Mayıs 2018 14:18

بەوتەی بەرپرسێكی سەربازی عێراق، خەلیفەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێشتا لە ژیاندا ماوە و لەناوچەكانی سوریا لە نزیك سنووری عێراقە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئەبو عەلی بەسڕی، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، کە بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیان كەوتووە، (ئەبوبەكر بەغدادی) خەلیفەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق و شام ناسراو بەداعش لە شارۆچكەی (حجینەیه) لە پارێزگای دیرەزوور لە سوریا، كە (١٨) میل لە سنووری عێراقەوە دوورە".

ئەو بەرپرسی سەربازییە دەشڵێت، "زانیارییەكان لەبارەی شوێنی بەغدادی نوێن و چەند رۆژێكە دەزگای هەواڵگری عێراقی دەستی كەوتووە، ئەو زانیارییانەش بۆ ئامادەكردنی هێرشێكی هاوبەش لەگەڵ یەكەكانی روسیا، سوریا و ئێرانی بەكاردێنێت".

Paylas: