سەرۆکی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی له دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار راده‌گه‌ێنێت .
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له روانگه‌ی باوه‌ڕبوونمان له پره‌نسیپی سازان و پاراستنی یه‌كڕیزی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان وه له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕبونمان به ئازادی ئاخاوتن و را ده‌ربڕینی په‌رله‌مانتار كه پاڵپشت به‌و بنه‌مایانه به‌رنامه‌ی كارمان واژوو نه‌كردووه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه: "له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه بڕیارماندا كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ٤ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌م رۆژی ٧ی ٥ی ٢٠٢٠ نه‌كه‌ین كه تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێز".