TR KU SO
FB X
Kurdistan

سکای پرێس: پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک

📅 01 Mart 2018 14:51

ژووری هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە کەرکوک دروست دەکرێت و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق و ئەمریکییەکان تیایدا بەشدار دەبن. پارتیش دەیەوێکش شکست بە هەوڵێکی لەو جۆرە بهێنێت.

 

بە پێی راپۆرتی سایتی (سکای پرێس)ی عیراقی، حکومەتی عیراق رەزامەندیی داوە لەسەر دامەزراندنی ژووری هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە کەرکوک کە بارەگاکەی لە سەربازگەی کەیوان دەبێت و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقیش فەرمانیکردوە هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی ئەو ژوورە دەست پێبکات.

لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە، راگەیەنرا کە ژوور یان سەنتەری هەماهەنگی دادەمەزرێت بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام ئێستا ئەو قسەیە خەریکە دەبێتە راستی.

لەو بارەیەوە، رێبوار تەها ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاندوە، چەند هەفتەیەکە نووسراوی رەسمی حکومەتی عیراق رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە بۆ ئەوەی نوێنەری وەزارەتەکە بەشداری ژوورەکە بێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتەکە وەڵامی نەداوەتەوە.

لە بەرامبەردا، سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان رەتیدەكاتەوە، لە لایەن هیچ لایەكەوە داوایان لێكرابێت بۆ دروستكردنی ژووری هاوئاهەنگی هاوبەش، لە شاری كەركوك بە بەشداریی هێزی پێشمەرگە ‌و سوپای عێراق ‌و لایەنی ئەمریكی.

لەزگین وتی، ئەگەر ژوورێكی لەو جۆرە دروست بكرێت، دەبێت پێشتر رێككەوتنی لەسەر بكرێت، رێككەوتنەكەش بۆ هەموو ناوچە كێشە لەسەرەكان بێت نەك بە تەنیا لە شارێكدا ئەو كارە بكرێت.

Paylas: