سەرۆکی شارەوانی پاریس دوای گەڕانەوەی بۆ فەڕەنسا نهێنییەکی لە سەردانەکەی بۆ کوردستان خستە ڕوو
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى شاره‌وانی پاریس دواى ئه‌وه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و گه‌ڕایه‌وه پاریس، ده‌ڵێت، له كوردستان پێشمه‌رگه به قاره‌مانیه‌تی خۆى دژى داعش وه‌ستایه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنى خاكى خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ پاراستنى ئەورووپاش بوو، بۆیه شایانى دانپێدانانن و پێویسته به‌رده‌وام بین له هاوكاریكردنى كوردستان.
ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانی پاریس، كه حه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان كرد، دواى گه‌ڕانه‌وه له لاپەڕەی تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمەڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه: "دوو ڕۆژ دواى گه‌ڕانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌مه‌وه له پێویستییه‌كى شاراوه، به‌ڵام گرینگ له كارى پاریس، ئه‌ویش ئه‌و هاوكارییانه‌ى شاره‌كه‌مانه کە پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كراوه له نزیك ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پشت ده‌به‌ستێت به ڕازیبوونێكى ساده، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى بمانه‌وێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كۆچ بكه‌ین له پاریس و فه‌ڕه‌نسا و ته‌واوى ئه‌ورووپا ئه‌ركه له سه‌رمان بجووڵێینه‌وه له‌سه‌ر خاكى خۆمان و به‌ره‌و ڕووى سه‌رچاوه‌كه بچین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو له سالى 2014 بڕیارم دا بۆ دابینكردنى بڕى 1.3 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان له عیراق و سووریا و، ئه‌و هاوكارییه ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ى كه لەدەست تیرۆریستانى داعش ڕایان كردووه بۆ ئەوەی له نزیكترین شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیان سوودی لێ وەربگرن، ئه‌و كارانه‌ش پاڵپشتی دیموكراسی ناوخۆ دەکات و ورده ورده له ناوچه‌كەدا ئارامی بەدی دێت."
سه‌رۆكى شاره‌وانی پاریس ڕایشیگه‌یاندووه: "ئه‌وه ڕه‌وشێكى تایبه‌ته له كوردستان هه‌یه و جیاوازیى ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارى خۆیه‌تى له باكوورى عێراق و به قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه دژى تیرۆرستانى داعش وه‌ستانه‌وه و سنوورى خۆیان به ڕووى ئاواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ مه‌سیحى و ئیزدییه‌كان، قاره‌مانیه‌تی كورد له دژى داعش و مرۆڤایه‌تى ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ئاواره‌كاندا نموونه‌یه و، ئه‌م كاره ته‌نیا بۆ پاراستنى خاكى خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌ورووپاشیان پاراست، بۆیه شایانى ددانپێدانانن."
خاتوو ئان هیدالگو، ئه‌وه‌شى باس كردووه کە سالى 2015 بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانى هه‌ولێرى كردووه و، ئه‌وكات تیرۆریستانى داعش له ده‌رگاى شار نزیك بوون و شارى مووسڵ‌یان داگیر كردبوو، له‌و كاتەدا پاریس بڕى 550 هه‌زار یۆرۆى بۆ ده‌یان پرۆژه‌ى ناوخۆ دابین كرد، له‌وانه ئاوه‌دانكردنى كه‌مپى ئاواره‌كان و، فێركردنى مندالان و، دروستكردنى تۆڕى ئاوه‌ڕۆى ته‌ندروست، ئه‌و هاوكارییه‌ى پاریس بۆ هه‌زاران ئاواره كردى، بووه مایه‌ى مانه‌وه‌یان له كوردستان له‌ژێر سێبه‌رى ژیانێكى به‌خته‌وه‌ردا، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام بین له هاوكاریكردنى كوردستان، چونكه ئه‌و بارودۆخه چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، تاوه‌كو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان، ئه‌وه‌ش ده‌رگاى كێبەركێیهكى نوێ بۆ كورد ده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێت پاریس هاواریان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م ڕهوشە."
سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریش ده‌شڵێت: "ههماههنگییهكانى نێوان پاریس و كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت كه خۆى له بوارى نوێ ده‌بینێته‌وه، وه‌ك پاراستنى كه‌له‌پوور و پێشخستنى، ده‌شتوانین پشت ببه‌ستین به په‌یمانگاى باڵاى كوردى له پاریس و، له بواره بنه‌ڕه‌تییه‌كانى دیكه‌دا، وەک پلاندانانى گواستنه‌وه‌ى سه‌رده‌میانه، هه‌ولێر تووشى هه‌مان كێبەركێ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى تر‌ى جیهان تووشى ده‌بن، بۆیه ده‌یانه‌وێت كار له‌گه‌ڵ پاریس بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ره‌تایه‌كى باش."