TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرەکیترین گەندەڵەکان داوای باگهێشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ پەرلەمان

سارا
Yazar
📅 28 Nisan 2020 15:40

پەیامی کورد    ...    سەرەکیترین گەندەڵەکان داوای باگهێشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ پەرلەمان

١١ په‌رله‌مانتار داوا ده‌كه‌ن، په‌رله‌مانی كوردستان دەرباره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆببێته‌وه‌ و بانگهێشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات.
١١ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ دوێنێ داواكارییه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌ و تیایدا هاتووه‌، "ئێمه‌ ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كه‌ له‌ خواره‌وه‌ واژوومان كردووه‌، داواده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجام بدات، ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ په‌رله‌مان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌و 11 په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێن "ناكرێت حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دات و دۆخی هاووڵاتیان به‌و جۆره‌ له‌ئاستێكی خراپدا بێت و دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كرێت و بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێت".

ناوی په‌رله‌مانتاران :
‎دیاری ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ڕه‌حیم
‎سۆران عومه‌ر
‎سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی
‎ئه‌بووبه‌كر عومه‌ر عبدالله‌ ( هه‌ڵه‌دنی)
‎جه‌لال محمد
‎هلز احمد محمد
‎سیروان بابان
‎ڕووپاك احمد
‎مه‌م بۆرهان قانع
‎سیپان ئامێدی
‎گۆران عمر علی

٢٧-٠٤-٢٠٢٠

Paylas: