TR KU SO
FB X
Kurdistan

سیاسەتە مناڵانەکانی یەکیتی چیتر کڕیار و بڕیاری لە سەر نەما !!!

سارا
Yazar
📅 15 Nisan 2020 02:18

پەیامی کورد     ...    سیاسەتە مناڵانەکانی یەکیتی چیتر کڕیار و بڕیاری لە سەر نەما !!!

 

وامان لێهات چێتر باوەڕمان بە یەکیتی نەما مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێک بلاودەکاتەوە و رایدەگەێنێت کە پێویستە قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و ماددی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكرێته‌وه‌ و ژیانێكی باشتر و شایستەیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت، له‌ ئاستی نێودەوڵەتیش هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال.

لێرەدا تێڕامانێک دەکەین ، بنەماڵە سەربەرزەکانی ئەنفاڵ و کیمیاباران و بە هەزاران جینووسایدی لەوان مەترسیدارتر لە بن پردەدا سەرپۆش کراون و بە دەستی ناوخۆییەوە هەموو ڕۆژیک دووبارە دەبنەوە  چیتر بەم قسە زرق و برقدارانە ناخەڵەتێن ، کاتێک کە کەسانی ئەنفالکراو و لێقەوما و کیمیاباران کراو ئەم کارەساتانەیان بە سەر هات بیریان لەوە نەکردووەتەوە دوای گیان لە دەستدانیان ببنە پارچەیەک بۆ قەرەبوونەوەی ماددی بنەماڵەکانیان چوونکە ئەوە ڕاستییەکە کە هیچ شتێک تەنانەت ، مەعنەوییاتێکیش کە یەکیتی باسی لێوە دەکات و خۆی هەموو ڕۆژێ کۆی دڵی خەڵکی کوردستان لە هەر شوێنێکی جیهان پارچە دەکات ناتوانی تەسکینی زامە قووڵەکەیان بکات چ بگات بە باس و قەرەبوونەوەی ماددی . دواتر بۆ چی دەبێ کە کاتی هەستیار دا یەکیتی قۆڵی خۆی لێهەڵبکات و باسی قەرەبوو کردنەوەو بە جینووساید ناساندنی بابەتێکی لەم شێوەیە بکات ، لە کاتێکدا ئەو بۆ خۆی هەموو ڕۆژێک بە شێوازی جیاواز خەڵک و خاکی ئەم نەتەوە داماو و خێر لە خۆ نەدیوە جینۆساید و ئەنفال و کیمیاباران دەکات .
ئازاری دڵی ئێمەی کورد هەتاکوو خائینان تێدا دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانیان سوور ببێت ئارام ناگرێت ، ڕووی دەمی ئێمە وای لێهات چیتر ڕەخنەکانمان بەرەو ئێران و تورکیا و عێراق و سووریا و بە گشتی دوژمنان نەکەینەوە ، ئەوەی دوژمنی سەرەکی و ڕاستەقینەوەی ئەم گەلە بەش خوراو و داماوەیە ڤیرووسێکی چەندین ساڵەیە وەک کۆرۆنا ،" لەوانەیە دەرمانێکی کاتی بۆی دررووست بکرێت " بەڵام بە داخەوە وەکوو داری ڕیشەدار جارێکی دیکە سەری خۆی هەڵدەداتەوە ، لێرەدا تەنیا بەڵکوو بە بن بڕ کردن و سووتاندنی ئەم ڕێشەیە لە بناغەدا بتوانێ ئەم خیانەتانە لە ناو ببات

جارێکیان هاوڕێیەکی ئەورووپیم پێی ڕاگەیاندم گەلی کورد پێویستی بە لێدانێکی ئەتۆمییە !!! زۆر پێی دڵگران و عاجز بووم ماوەیەک قسەم لەگەڵ نەکرد ! دواتر هاتوو گوتی مەبەستی من دەبێ بۆ ئێوە ڕوون و ئاشکرا بێ چوونکە لە ناو خاکی ئێوەدا کەسانێکی خائین بوونیان هەیە کە تەنانەت مێژووش بۆ لە بیر بردنەوەیان پێوستی بە سەدان و بە هەزار ساڵ هەیە بەڵام دیسان هەر بە جۆرێک ڕووڕەشیان سەر دەردەخات بۆیە بۆمبێکی ئەتۆم ئەتوانێ ئەم چیرۆک و مێژووی پڕ لە خیانەتیان بسڕێتەوە .

چەندە شەرم ئاوەر و قێزەونە تۆ بیتوو لە سەر خاکی خۆت ڕیشەی داری ماڵەکەی خۆت بۆ بێگانە بسووتینی ، لێرەوە دووبارەی دەکەمەوە دوژمنی ئێمە نە ئێرانە ، نە تورکە و نە عەرەبە ، ئەوەی هەیە ڤیرووسێکی چەپەڵی ڕق لە دڵی بێ بنەمای چ نە دیتووی ناوخۆییە کە بۆ گەیشتنی بە کورسییەکی پووچ کە بە هەزاران ساڵە بە هەزار کەس لە سەری دانیشتن و بە هەزاران سەری بەرباد کرد  هەوڵ دەدات غافڵ لەوەی کە ئەم کورسییە بۆ ئەویش کاتییە و تەنیا ئەوەی دەمێنێتەوە ناوێکی سەربەرزانە و شەرەفمەندایە کە دەتوانی تا هەتایە ناوی بهێڵێتەوە ، بەڵام داخەکەم کەسانی کاڵ فام و خۆبە زڵزان و چ نەدیتووی دوو ڕۆژ لە سەر کورسی دانیشتوو بوونەتە خاوەنی دەسەڵاتی خوێنی هەزاران هەزار شەهیدی سەربەرزی ئەم خاک و نیشتمانە و ئێستاش باسی یارمەتیدانی دلی بنەماڵە سەربەرزەکانیان دەکەن . ئەوە چ یارمەتییەکە کە تۆ لە کاتی پێویستدا نەتوانی بیکەی و ئەسیرێک ڕادەستی دەستی نادیار و مردن بکەی ئەوە چ شەهامەتێکە ،؟  چ بوێرییەکە ؟ کە بیر بکەیتەوە خەڵک نەزانەو شتەکان بە بچووک لەقەڵەم بدەی ، لێرەوە وەکوو گەل و نەتەوەی کورد ڕایدەگەێنم ئێمە چێتر باوەڕمان بە کوردایەتی و مرۆڤایەتییە درۆییەکانتان نەما ، ئێوە دڵی ٦٠ میلیۆن کوردی بە شەرەفتان لە ٥ پارچە شەقار شەقار کرد ئەمە خیانەتی یەکەمتان نییە ئەمە داوێن پیسی یەکەمتان نییە ، ئەوە باش بزانن ئەمڕۆ بۆتۆیە بەڵام تۆ نازانی سبەی ئێمە چی دەکەین .

  نووسەرێکی نیشتمان پەروەری ڕزگاری خواز و مرۆڤ دۆست دوور لە حزبایەتی

١٤/٠٤/٢٠٢٠

Paylas: