TR KU SO
FB X
Kurdistan

سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئورمیە تۆپباران دەکات

Navas Jan
Admin
📅 14 Kasım 2020 18:53

پەیامی کورد ... سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئورمیە تۆپباران دەکات

 

لە پاش تێكهەڵچوونی چەکداریی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک سنوورەکانی ئورمیە و کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ هێزەکانی سپای پاسداران، ناوچەی تێکهەڵچوونەکە تۆپباران دەکەن و هێلی کۆپتەرە سەربازییەکانیش بەرسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

 

بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران، بەرزاییەکانی سنووری تەرگەوەڕ و بە تایبەت کوێستانی بەردەڕەشیان میلیتاریزە کردووە و چیاکانی ئەم ناوچەیە تۆپباران دەکەن.

 

بە پێی زانیارییەکان  چەندین هێلی کۆپتەری سەربازییش بە سەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

 

ئەم چالاکییانە لە پاش تێکهەڵچوونی ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و هێزی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران ڕوویاندا. لە ئەنجامی تێکهەچوونەکەی دوێنێدا و بە پێی ڕاپۆرتەکانی هەنگاو، دوو ئەفسەر و سەربازێکی پاسەوانی سنوور کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

Paylas: