ئاسایشی هەولێر پێنج هەزار پارچە چەکی لە ناو برد
پەیامی کورد ... ئاسایشی هەولێر پێنج هەزار پارچە چەکی لە ناو برد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پێنج هه‌زار پارچه چه‌ك، كه له جۆرى ده‌مانچه‌ى توركى بوون، له‌ناو بردران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ێنج هه‌زار پارچه چه‌كى له‌ناو برد، كه له جۆرى ده‌مانچه‌ى توركى بوون، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزه‌كانمان له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌موو ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غكراو و بێمۆڵه‌تانه به‌رده‌وام ده‌بن".