TR KU SO
FB X
Kurdistan

سێ تووشبووی کرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 15 Ocak 2021 22:55

پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٨ تووشبووی نوێ تۆماركرا و ٩٦٥ تووشبووش چاكبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٨ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا (٢٤ هەولێر، ٢٣ سلێمانی، ٣١ دهۆك)، ٩٦٥ تووشبوو چاكبوونەوە  (٣١١ هەولێر، ١٨٤ سلێمانی، ٣٩٣ دهۆك، ٣٣ گەرمیان، ٤٤ ڕاپەڕین)، ٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٢ سلێمانی، ١ دهۆك).

 

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبووان گەیشتە ١٠٤ هەزار و ٩٢١، ٨٤ هەزار و ٨٣٧ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣هەزار و ٤٣٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: