TR KU SO
FB X
Kurdistan

سبەی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2020 18:12

پەیامی کورد      ...    سبەی بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە 

دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی پانزە لە سەدی بۆ قەرزەكانی عەقاری و ئاو و كارەبا دەركرد، لە ئێستادا فەرمانگەكان ئامادەكاری دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەندازیار ئومێد ئەحمەد، بەرێوبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم و ووتەبێژی وەزارەتی كارەبا، رایگەیاند: "بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێم لە سبەی یەكشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لە هەرێمی كوردستان، بۆیە داواكارین هاووڵاتیان سەردانی بەڕێوبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن و لە چوارچێوەی بڕیارەكانیشدا بڕی ١٥% لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت".

لەبارەی قەرزەكانی سەر كەرتی كارەباشەوە، دەڵێت: "بە گشتی لە هەرێمی كوردستان بە هەموو هاوبەشەكان زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرزاری حكوومەتن، كە دەكاتە نزیكەی یەك تریلیۆن و ٢٠٠ ملیار دیناری عێراقی".

ئەحمەد راشیگەیاند: "ماوەكە تا ١٥ی شەش كاتێكی كەمە، بۆیە ڕەنگە ئەگەر پابەندبوونی خەڵك زۆر بێت بە پێدانی پارە، ئەوە لە داهاتوودا لە رێگای وەزیرەوە داوای درێژكردنەوەی ماوەكە دەكەین". 

لای خۆشیەوە، عەجیب محەمەد، بەڕێوبەری بانكی خانووبەرەی هەولێر / یەك، ڕایگەیاند: "سبەی دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە، لەگەڵ گەیشتنی بڕیارەكەش بە شێوەیەكی فەرمی، دەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەین".

دەشڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی بانكی خانووبەرەی هەولێر یەك، بە گشتی هاووڵاتیان ١٩١ ملیار دیناری حكوومەتیان لایە.

Paylas: