سبەی هەولێر ئازاد دەکرێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10-3-2018 یادی راپه‌ڕینه گەورەكه‌ی شاری سۆران بوو
سبەی 27 ساڵ بەسەر رووداوە مێژوویی و گرنگەکەی شاری هەولێر تێپەڕ دەبێت، کە له رۆژی 11/3/1991دا خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شاری هه‌ولێر به كورد و توركمان و كلدانی و سریانی و ئاشووری و هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه، شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر رژێمی دیكتاتۆری دڕنده‌ی به‌عس، به هوتافی بژی هێزی پێشمه‌رگه ، سه‌دام نزیكی مه‌رگه‌و به‌ڵی بۆ ئازادی و چه‌سپاندنی حوكمی گه‌ل، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی داموده‌زگا داپلۆسینهرهكانی به‌عس كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی شاری قه‌ڵاو مناره.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی شاری هه‌ولێر هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار ساڵی 1970.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا ئه‌م رۆژه ببێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش شه‌ممه 10-3-2018 یادی راپه‌ڕینه‌كه‌ی شاری سۆران بوو.