سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد … سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە: سبەینێ سێ شەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوەو یەكێك لە تەوەرەكان خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەستە بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤)ی ئاساییی خولی پایزە ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٢٦
بەرنامەی كار
بەپێی حوكمی ماددەی (٥) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (٢٠) و ماددەكانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٤)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/١٠/٢٦، بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی)ی پەرلەمانی كوردستان -عێڕاق.
سێیەم:
١ - خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
٢ - خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.
چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (٣٠)ی ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕِۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).