سه‌عید كاكه‌یی: هیچ هێزێک ناتوانێت بزانێ کێ دەنگی بە کێ داوە
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رەتیدەکاتەوە، کە له‌ڕێگه‌ی سندوقی زیره‌كی ده‌نگدانه‌وه بزانرێت كام ده‌نگده‌ر له‌كام بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی به چ لیستێك و كاندیدێك داوه.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، کە "كاتژمێر (٧)ی سەرلەبەیانی رۆژی (١١)ی ئەم مانگە، دوا ساتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانە، لایەنەكان و میدیاكان بۆیان نییە هیچ بابەت و چالاكییەك ئەنجامبدەن، كە پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردن و هاندانی خەڵك بۆ دەنگدان بە كەس و پارتێكی دیاریكراو".
جەختیشیکردووەتەوە، کە هەر لایەن و میدیایەک پێشێلكاری بكەن سزا دەدرێن، سزاكانیش لە دوو ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا (١٠) ملیۆن دینار.
سه‌عید كاكه‌یی رەتیشیکردەوە، کە له‌ڕێگه‌ی سندوقی زیره‌كی ده‌نگدانه‌وه بزانرێت كام ده‌نگده‌ر له كام بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌نگی به چ لیستێك و چ كاندیدێك داوه، بۆیە ئه‌وه جگە لە چەواشەکاری و بێئومێدکردنی دەنگدەران و لایەنە هاوبەشەکانی نێو پرۆسەی دەنگدانەکان هیچ بایەخێکی ئەوتۆی نییە.
وتیشی، "داوا لە دەنگدەران دەکەم باوەڕ بەم درۆ و دەلەسانە نەکەن و دڵنیایان دەکەمەوە کە هیچ هێز و کەس و لایەنێك ناتوانێت بزانێ کێ دەنگی بە کێ و كامە لایەن داوە".
بڕیارە سبەی پێنجشەممە دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكان لە عێراقدا بەڕێوەبچێت، دوو رۆژ دواتریش هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و هەروەها (١٩) وڵاتی دیكە بەڕێوەدەچێت.