پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دیاری کرا
پەیامی کورد … پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق دیاری کرا
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ میلیارد و ٣٩٤ ملیۆن دینار دیاریکرا.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پێکهاتووە لە هەشت تریلیۆن و ١٦١ میلیارد دینار بۆ خەرجی، سێ تریلیۆن و ٢٧١ ملیار دینار بۆ وەبەرهێنان و ٩٢٣ میلیارد و ٤٣٤ ملیۆن دیناریش وەکو خەرجیی حاکیمە دانراوە.
دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاندووە"دوای قسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ، پاش سێ هەفتە لە پیداچوونەوەی وەزارەتەکە بە یاسای بودجەی پەسندکراو، پشکی هەرێمی کوردستان بە ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ میلیارد دینار دانراوە".
هەشت تریلیۆن و ١٦١ میلیارد بۆ خەرجی دانراوە، لەگەڵ سێ تریلیۆن و ٢٧١ میلیارد و ٣٨٤ ملیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان و ٥٠ ملیۆن دیناری دیکەش وەکو زیادە دەچێتە سەر ئەو بڕە، هاوکات ٩٢٣ ملیار و ٤٣٤ ملیۆن و ٦٢٦ هەزار دینار وەکو نەفەقاتی حاکیمە دانراوە.