Kurdistan
شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات
دوو شەپۆلی دیكەی باران بارین روودەكاتە هەرێمی كوردستان و عێراق بەوپێیەش باران لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت.
دەستەی كەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوو شەپۆلی دیكەی باران لە هەریەك لەدەریای سور و دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو هەرێمی كوردستان و عێراق دێن و پێدەچێت لەسەر هەرێمی كوردستان تێكەڵ ببن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا جەختیشكراوەتەوە، كە ئەگەر گۆڕانكاری تێدا روونەدات، ئەوا هەورە بروسكە و بارانێكی باش لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمدا دەبارێت.