شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه
پەیامی کورد … شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه
شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرایدەكات،بەهۆی كاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور پێشبینی دەكەین لەئەمڕۆ وە باران بارین و هەورە تریشقە سەرجەمی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوه،
محەمەد كەلاری شەرەزای كەشناسی ئاشكرایدەكات،بەهۆی كاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور پێشبینی دەكەین لەئەمڕۆدووشەمەوە 2021/12/20 بارانبارین و هەورە تریشقە لەناوچەكانمان دەستپێبكات بەتایبەتیش كاتەكانی دوانیوەڕۆ ، ئەم بارانە سەرانسەرییە و سەرجەمی ناوچەكان دەگرێتەوه و ئەگەری بارانی زۆڕ باش هەیە لەگەڵ هاتنی لافاوو لەچەم و دۆڵە نزمایەكان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە،لەشەووی دووشەمە لەسەر سێشەمە كاریگەری شەپۆلە بارانبارینەكە قوڵ دەبێتەوە و ئەگەری بارانی بەهێز هەیە لە ناوچەكانی ( كەركوك و چەمچەماڵ و كۆیە و بەشێكی گەرمیان و هەڵەبجە و پێنجوێن ) دوبارە ئەگەری لافاوو هەیە لەوو ناوچانەی ناوبران لەسەرەوە.
باسی لەوەش كردووە،لەڕۆژی سێشەمە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و تێكەڵبونی بەشەپۆلەكەوە ئەگەری بەفر بارین هەیە بۆ ئەوو ناوچانەی بەرزییان لەسەروو 1300 مەترە لەسەر ئاستی ڕوی دەریا ڕێژەی بەفرەكەش لە 4 سم دەست پێدەكات تا 35 سم ، پلەكانی گەرماش 7 پلە نزمەبێتەوه.
پێشبین ئەوەشی كردووە،خێرای با بەگشتی چالاكی دەست پێدەكات لەئێوارەی دووشەمە تا سێشەمە بەخێرای 30 بۆ 40 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا.
هەروەها ئەو شارەزا كەشناسیە ئەوەشی خستۆتەڕوو،شەپۆلی بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت تا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دواتر كۆتای پێدێت.
بە گوێرەی پێشبینی ئەم كەشناسە ،بڕی بارانبارین لەم شەپۆلەدا بەم شێوەیە:-
هەولێر 15 بۆ 23 ملم
سلێمانی 15 بۆ 25 ملم
دهۆك 10 بۆ 15 ملم
كەركوك 25 بۆ 33 ملم
هەڵەبجە 25 بۆ 30 ملم
گەرمیان 10 بۆ 35 ملم
ڕاپەڕین 27 بۆ 36 ملم
سۆران 15 بۆ 25 ملم