Kurdistan
شەپۆلێكی یەك هەفتەیی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پەیامی کورد … شەپۆلێكی یەك هەفتەیی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
لە سەرەتای ساڵی نوێوە شەپۆلێکی تری بەفربارین و باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت،ئەمە بەپێی پێشبینییەکانی سایتی کەشوهەوای جیهانی.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانیەو تایبەتە بە کەشوهەوای ناوچەكانی جیهان پێشبینی كردووە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین و بەفر بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان و دەوروبەری دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
پێشبینی ئەوەشی كردووە کە لە ڕۆژەکانی (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧)ی مانگی داهاتوو لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و بارانیان لێدەبارێت.
بەپێی پێشبینیەكە لە شەوی سەری ساڵ لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و تا چەند ڕۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.