TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی نوێی بەفر وباران کوردستان دەگرێتەوە

سارا
Yazar
📅 29 Ocak 2020 18:32

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارستە هەوایەکی سارد رو لە ناوچەکە دەکات.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەێندراوێکدا رایگەیاندوە، "رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بارستە هەوایەکی سارد رو لە ناوچەکە دەکات و دەبێتە هۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەناوچە شاخاویە سنوورییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و بەفربارین زیاتر دەبێت و باران بارینیش لە تەواوی ناوچە جیاوازەکان دەبارێت.

Paylas: