TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو له‌ هەرێم ده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 21 Kasım 2022 22:17

پەیامی کورد... شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو له‌ هەرێم ده‌كات

شارەزایه‌كی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" رۆژی ھەینی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" سبەینێ سێشەممە ئاسمانی ھەرێم لە ئەنجامی ھاتنی ھەوری بەرزی Cirrus لە دەریای ناوەراستەوە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، تا رۆژی پێنجشەممە کەش بەشێوەیەکی سەقامگیر جێگیر دەبێت و لە رۆژی ھەینیەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

Paylas: