TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

Navas Jan
Admin
📅 17 Mayıs 2022 17:17

پەیامی کورد... شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ کوەیت و سعوودیەی گرتووەتەوە و ڕوو لە عێراق دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ کوەیتی گرتەوە و گەیشتە سعوودیە و کەشوهەوای ئەو دوو وڵاتە گۆڕاون بۆ خۆڵبارینی تەواو و مەودای بینین کوڕت بووەتەوە، گەشتی فڕۆکەخانەکانیش ڕاگیراون.

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە عێراق دەگرێتەوە و ڕۆژی هەینیی داهاتوو کاریگەرییەکانی دەردەکەون و خۆڵبارین سەر هەڵدەداتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، سبەینێ چوارشەممە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین کەم دەبنەوە و ئاسمان ڕوو لە ساماڵبوون دەکات، بەڵام پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە بەرز دەبنەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، لە ڕۆژی هەینییەوە جارێکی تر ڕادەی خۆڵبارین زیاد دەکات و ئاسمانی سەرتاسەری عێراق تۆزاوی دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

Paylas: