TR KU SO
FB X
Kurdistan

شانەی ئەمنی عیراق وردەكاری ئاڵۆزییەكانی شنگالی بڵاوكردەوە

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2021 01:13

پەیامی کورد … شانەی ئەمنی عیراق وردەكاری ئاڵۆزییەكانی شنگالی بڵاوكردەوە

بەهۆی هێرشكردنەوە بۆ سەر هێزەكانی سوپای عیراق لە شنگال سەربازێك برینداربوەو دژە تیرۆری كوردستانیش رایگەیاندوە كە تانكێك سوتێنراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ژمارەیەك خۆپیشاندەر ناڕەزایەتیان دەربڕیوە دژی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق، بەڵام لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستڕێژی گوللـە لە هێزەكانی سوپا كراوەو بە بۆمبی مۆلۆتۆف هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لە جۆری هەمەر، بەوهۆیەشەوە سەربازێكی فیرقەی 20ی سوپا بریندار بوە، ئێستا دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەو پشێوییەی ناویانەتەوە.

لەلایەكی ترەوە دژە تیرۆری كوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، لە ئاكامی روبەڕوبونەوەی نێوان سوپای عیراق و چەكدارانی یەكینەكانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) لە قەزای شنگال تانكێكی سوپای عیراق سوتێنراوەو دوو كەسیش بریندار بون، بەپێی زانیارییەكانیشیان دوابەدوای ئەو ئاڵۆزیانە روبەڕوبونەوەی چەكداریی لەنێوان چەكدارانی یەپەشەو سوپای عیراق دروستبوە، بەهۆیەشەوە سوپای عیراق پاشەكشەی كردوە.

Paylas: