TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێکی حکوومەتی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سارا
Yazar
📅 01 Kasım 2020 18:41

پەیامی کورد      ...     شاندێکی حکوومەتی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

بەڕێوبەری ئاماری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند:  بڕیارە لە كۆتایی ساڵی داھاتوودا پرۆسەی سەرژمێریی گشتی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكارییەكان دەستیان پێكردووە و بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بكات.

سیروان محەمەد، بەڕێوبەری ئاماری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : "بڕیار وایە كۆتایی ساڵی داھاتوو پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و بڕیاریشە شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بكات، بۆ ئەوەی ھەندێك شتی تەكنیكی ھەیە و سەرەتایین پێویستە لەسەری بگەینە رێككەوتن، كە فۆڕمی سەرژمێری چۆن رێك خراوە و ژێرخانی ئەلیكترۆنی ھاوشێوەی عێراق ھەبێت، كە ھەر لە ئێستاوە كاری لەسەر بكەین و ئامادەكارییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێكردووە، بەڵام ئەوەی گرینگە، بودجە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە تەرخان بكرێت".

بەڕێوبەری ئاماری ھەرێمی كوردستان ووتیشی، لە ھەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت دروست كراوە و گفتوگۆ لەبارەی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ بەغدا دەكات و ئەو پرسە یەكلا دەكەنەوە، كە ئەو پرۆسەیە لەو ناوچانەدا چۆن ئەنجام بدرێت.

Paylas: