شاندەکەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆكانی ڕابردووی بكرێنه یه‌ك پاكێج له‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك
پەیامی کورد ... ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشییه نه‌وت به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه شاندەکەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆكانی ڕابردووی بكرێنه یه‌ك پاكێج له‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، شاندی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌یه گفتوگۆكانی ڕابردوو بكرێنه یه‌ك پاكێج له‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌ك و، راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، ڕایگەیاند : "مه‌به‌ست له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی كوردی بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ردوو شاندی هه‌رێم و به‌غدا كردوویانه، بیكه‌نه یه‌ك پاكێج و راده‌ستی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی نوێی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، دڵنیام ئه‌مجاره بڕیارێكی ئیجابی ده‌درێت، چوونكه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ باسی له‌وه كردووه حكوومه‌تی ئه‌م جاره حكوومه‌تێكی چاره‌سه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان".
سه‌فار گوتیشی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه نه‌وت به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه".