Kurdistan
کەش و هەوای ئەمرۆ، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13/4/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 24 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیچمە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە.