TR KU SO
FB X
Kurdistan

شێوازی دابەش کردنی کارەبا لە وەرزی زستان دا دەگۆڕێت

سارا
Yazar
📅 14 Kasım 2019 15:41

پەیامی کورد    ...   ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن و دەشڵێ، لە ئێستادا 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان و ئەمساڵیش بۆ وەرزی زستان كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن.

ئومێد ئەحمەد، ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە ئێستادا دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە و پێشتر لە دهۆك كێشەی كارەبا هەبوو، ئەویش چارە كراوە بە دابینكردنی ملیۆنێك و200هەزار لیتر گاز، لە ئێستادا و بە تایبەت لەم مانگەدا، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و تا بتوانین بەردەوام دەبین بەو شێوەیە".

ووتەبێژی وەزارەتی كارەبای گوتیشی: "بەهار و هاوینی ئەمساڵ دۆخی كارەبا لە پار باشتر بوو، كە بۆ زستانی ئەمساڵیش باشتر دەبێت و كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین".

Paylas: