TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەشکەوتەکانی داعش لە خورماتوو بە فڕۆکە بوردمان کرا

Navas Jan
Admin
📅 24 Kasım 2021 16:57

پەیامی کورد … ئەشکەوتەکانی داعش لە خورماتوو بە فڕۆکە بوردمان کرا

فڕۆكەی ئێف 16ی عێراقی ئەمڕۆ مۆڵگە و بارەگای داعشەكانی لە خورماتوو خاپووركرد.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەشكەوتێك و تونێلێكی چەكدارانی داعش خاپووركراون و بۆردومانەكە هێزی ئاسمانیی عێراق بەسەرپەرشتیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامیداوە.

خورماتوو هێڵی بەیەكگەیشتنی باشووری كوردستان و ناوچەكانی تری عێراقە، دوای كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعش لە عێراق، بەشێك لە چەكدارەكانی ئەو ڕێكخراوە لە ئەشكەوتەكانی زنجیرە چیای حەمرین و دۆڵەكانی خۆرهەڵاتی خورماتوو خۆیان حەشارداوە.

Paylas: