TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌رۆك بارزانی دوا دەرفەت دەداتە بەغدا

📅 25 Şubat 2018 20:00

مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان  دوا دەرفەت دەداتە بەغدا بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا دەرفەت دەداتە بەغدا بۆ رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: دۆخی ناوچەكە روو لە تەقینەوەیەو بارزانیش تاسەر بێدەنگ نابێت و قسەی جدی دەبێت.

 

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیاند: ناوچەكە بەرەو تەقینەوە هەنگاو دەنێت و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گروپی تیرۆریستی داعش-یش هەیەو خەریكە وردە وردە سەرهەڵبداتەوە، بۆیە بەگشتی چاوەڕوان دەكرێت شتی نوێ ڕووبدات.

سەبارەت بە هەوڵی سه‌رۆك مەسعود بارزانی و ئەو قسانەی دەكرێن گوایە، تا نەورۆز پەیامێك بڵاودەكاتەوە، كاكەمین نەجاڕ وتی:” هیچ زانیارییەكم لەسەر ئەو بابەتە نییەو بارزاینش تا ئێستا باسی هیچ هەڵوێستێك یان بڕیارێكی نەكردووە بۆ نەورۆز”.

وتیشی: “جەنابی سەرۆك بواری داوەتە حكومەتی هەرێم و عیراق كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بۆیە جارێ قسە ناكات و چاوەڕوانە بزانێ هەرێم و بەغدا دەگەنە كوێ، ئەگەر بەمشێوەیە بەغدا بەردەوامبێت و حساب بۆ هەرێمی كوردستان نەكات، ئەوكات نەك هەر سه‌رۆك  بارزانی و پارتی، بەڵكو لەوانەیە حزبەكانی دیكەش بێنە سەرخەت”.

ئەو بەرپرسەی پارتی هۆشداری دەدات و دەڵێت: “ئەگەر بەغداو هەرێم نەگەنە ڕێككەوتن، بارزانی قسەیەكی دیكەی دەبێت”.

Paylas: