Kurdistan
سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به‌بۆنه‌ی 49 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئائینی ئیسلامی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر كرد.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، ، ئاماژه‌ی به مێژووی خه‌باتی یه‌كیتی زانایان و زانایانی ئاینی كرد له خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و ناو كۆمه‌ڵگادا.
هه‌روه‌ها باسی له رۆڵی مسته‌فا بارزانی، رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازی گه‌لی كوردستان كرد له دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوشانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا رۆڵی خۆیان ببینن.