سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ...
ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه 20/6/2020 له به‌غدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى سیاسى و ئابووری عێراق و لێكه‌وته‌كانى ڤیرووسى كۆرۆنا و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به سه‌رۆكایه‌تی موسته‌فا كازمى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ و دیاڵۆگ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كرده‌وه و ئاماژه‌ى به گرینگی ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.