سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق كرد
پەیامی کورد ... سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی فه‌ره‌نسای كرد له ناوچه‌ی شه‌نگال، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌ر كاندیدێکی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاسایش و پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌ركه‌وتوو بۆ گشت عێراق.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5/2/2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ برونۆ ئوبێرت باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، کۆبووه‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كان بۆ گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی و حكوومه‌تی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمان كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و دانانی میكانیزمێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان.
چۆنیه‌تیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و فه‌ره‌نسا، سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كه‌ی شاندی میوان بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی زیاتر له ناوچه‌كه، بارودۆخی ئێستای به‌غدا و ناوزه‌دكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و دۆخی ئابووری و ئاسایش و مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.