TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى ئه‌مریكا كرد

سارا
Yazar
📅 23 Temmuz 2020 18:30

پەیامی کورد     ...   سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى ئه‌مریكا كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/7/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڕۆبێرت واڵه‌ر، کونسولی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ كونسولى گشتی پێشووى ئه‌مریكا و شاندێكى یاوه‌ریان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ كونسولى تازه‌، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ كاره‌كانیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ دووپات كرده‌وه‌، لاى خۆیه‌وه‌ پابه‌ندیى ئه‌مریكاى به‌ سه‌قامگیرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم و لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌ حوكمڕانیى عێراقدا، پشتیوانی ووڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ كونسولى پێشوو ستیڤ ڤیگن كرد بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تى كردووه‌ و ڕۆڵى له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مریكادا گێڕاوه‌، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى لێكرد كه‌ وه‌ك جێگرى نێرده‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌ویش وێڕاى سوپاس و پێزانین، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا له‌ بره‌ودان به پێكه‌وه‌كاردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌پێناو سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌، هه‌روها هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ئه‌مریكا، هاریكاریى هاوبه‌ش و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش، به‌رده‌وامی پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێم له‌ سه‌قامگیری عێراقدا، دۆخى ناوخۆ و ڕۆڵى كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پاراستنى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

Paylas: