Kurdistan
شاری سنە وهک پایتەختی کتێبی ئێران دەستنیشان کرا
پەیامی کورد ... شاری سنە وهک پایتەختی کتێبی ئێران دەستنیشان کرا
دووشەممە ٦ی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕی نیشاندان " فەرهەنگ و ئیرشاد "، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو.
لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێىبەرکێ وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری سنە وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشان کرا.