TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەش هاووڵاتیی کورد لە شنۆ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 29 Mart 2022 17:40

پەیامی کورد... شەش هاووڵاتیی کورد لە شنۆ سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٢٥ ساڵ و ٦ مانگ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر «ڕەزایی» بە تۆمەتی «هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٢) ئەم سزایەیان پێ ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئەم سزایە ڕەحمان یووسفی، کەماڵ قۆیتاسی، محەممەد خالید حەمزە پوور و ئەبووبەکر میناپاک هەر کام بە ٥ ساڵ بەندکران، عەزیز قادرتاج کە مامۆستای قوتابخانەیە سزای ٣ ساڵ و سەلیم شەریفی سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم شەش هاووڵاتییە زستانی ساڵی ٢٧٢٠ هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر و ئاخرین دانیشتنی دادگاکەیان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو.

 

Paylas: