شاسوار عەبدولواحید کەسێکی بازاڕی دۆلار فرۆشانە
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند: ”ئەگەر خەڵکێک کۆمپانیایەک دابنێت و لە ناو کۆمپانیاکەدا سەرکەوتوو نەبووبێت و حەقی خەڵکی خواردبێت، ئەوا خەڵکیش داوای مافی خۆی لێدەکات، چونکە کۆمپانیاکە مافی خواردوون“.
" سەعید مەسیفی " پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، شاسوار عەبدۆلواحید بە کەسێکی بازاڕی دۆلار فرۆشان بەراورد دەکات و دەڵێت: ”کەسێک لە بازاڕی دراودا ئیشی ئاڵوگۆڕی دراو بکات و لە پڕێکدا پارەی خەڵک بخوات، ھەروەھا خەڵکی دیکەش ئاگاداری ئەوە بن ئەو کارەی کردووە، جارێکی دیکە کەس متمانەی پێ ناکات، تا یەک دیناریشی بە قەرز پێ بدەن“.
بە گوتەی سەعید مەسیفی، خەڵکی سنووری سلێمانی باشتر شاسوار عەبدۆلواحید دەناسن و ھەم لە ڕووی کەسایەتی و ھەم بوارەکەشی، بۆیە سبەی ئەگەر لە میدیاکانەوە ئەو شتانە بگێڕدرێتەوە، ئەوا کێرڤەکەی دادەبەزێت و متمانەی نابێت، ھەورەھا خەڵکیش تێدەگات کە کەسێک لە کۆمپانیا فێل بکات، بچێتە نێو پڕۆسەی حوکمڕانی لە وڵاتدا خراپتری دەکا؟“