شه‌پۆلێكی به‌فرو باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
پەیامی کورد ... شه‌پۆلێكی به‌فرو باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ماوه‌ی 72 كاتژمێر له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و به بڕی جیاواز باران و به‌فر ده‌بارێت.
به‌پێی ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، هاتنی ئەم شەپۆلە له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی شوباتی 2021 بە هەور لە سەر سنووری عیراق دەست پێدەکات، دواتر دێتە سەر سنووری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هاتنی شەپۆلەكه‌ش به‌هۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست دەبێت، ئه‌مه‌ش بەفرو باران لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بەبڕی جیاواز دەبارێت ناوچە هەیە باران دەبارێت ناوچەش هەیە بەفر دەبارێت، ناوچەش هەیە بەتێکەڵی باران و بەفر دەبارێت زۆر جاریش هەورو خۆرەتاو دەبێت.
هه‌ر له رۆژانی شه‌پۆله‌كه‌دا لە چەند ناوچەیەک خێرایی با چالاک دەبێت، هەورە بروسکە لەگەڵ شەپۆلەکە دروست دەبێت، بەفر لە ناوچە شاخاویەکایە بەرزەکان لە ناوچە سنووریەکان دەبارێت، رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی کەرکوک ناوچەکانی گەرمیان ناوچەکانی شاری سلێمانی زیاتر دەبێت ئاستی ئاو لە چەم رووبارەکان بەرزدەبێتەوە
شارەکانی ترییش بارانی مامناوەند دەبارێت، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکه‌ن.