پشكنینی DNA بۆ كەسوكاری قوربانیانی یەختەكەی یۆنان دەكرێت
پەیامی کورد … پشكنینی DNA بۆ كەسوكاری قوربانیانی یەختەكەی یۆنان دەكرێت
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، پشكنینی DNA بۆ كەسوكاری ئەو كۆچەرانە دەكرێت كە بەهۆی نقومبونی یەختەكەی یۆنان بوونە قوربانی.
ئاری جەلال لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، بەهەوڵی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشكنینی DNA بۆ بێ سەروشوێن بوان و كەسوكاری قوربانیانی ئەو یەختە دەكرێت كە لە بەرواری 21/12/2021 لە یۆنان نقوم بوو.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو كۆچەرانەی تەرمیان هەیە و ناناسرێنەوە پشت بەو جۆرە پشكنینە دەبەستن، لە ئەنجامی ئەوەش دەتوانن كەسوكاریان بدۆزنەوە.
سەرۆكی دەزگای لوتكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەر تەرمێك دەدۆزرێتەوە ماوەی دوو هەفتەی هەیە پێش بەخاك سپاردنی تاوەكو كەسوكاری بدۆزرێتەوە، دواتر كە بەخاك سپێردرا ناتوانرێت تاوەكو 2 ساڵ دەربهێنرێنەوە و بۆیە پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا DNA كەسوكاریان وەربگیرێت و بگات بەدەستیان.