پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه دابڕاوه‌كان
بڕیاروایه وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵى چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی، بڕیاروایه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر بكات به‌مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتن و دانانی نه‌خشه‌و پلانێك سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان كه هه‌نگاوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكاوه دیراسه‌ده‌كرێن.
مزاحم ئه‌لحوه‌یت، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ته‌ك هێزه‌كانی ئیتیحادی له ناوچه دابڕێندراوه‌كان، سه‌ردانی هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات.
به‌رپرسێكی یه‌كێتیش له‌سنوری ناوچه دابڕێندراوه‌كان ورده‌كاری زیاتری هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌هێزی پێشمه‌رگه ئاشكراده‌كات و ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گرژیی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ، ئه‌مریكا ڕۆڵی ئیجابی هه‌بوه له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، جگه‌له‌وه‌ش به‌رده‌وام ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا هه‌بێت".
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ڕاشیگەیاند: "له‌ماوه‌ی ڕابردودا ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق بونی هه‌یه، بۆیه پێویستده‌كات له‌موسڵ و ناوچه دابڕێندراوه‌كانی دیكه‌ش ژوری هاوبه‌ش هه‌بێت".