TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، ئەگەری باران بارین هەیە

Navas Jan
Admin
📅 07 Nisan 2022 16:59

پەیامی کورد... کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، ئەگەری باران بارین هەیە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانیش پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 27 پلە دەبێت، لە سلێمانی 26 پلە، هەڵەبجە 28 پلە، دهۆک 26 پلە و کەرکووک 31 پلە دەبێت.

هاوکات سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما دادەبەزن، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 23 پلە دەبێت، لە سلێمانی 22 پلە، هەڵەبجە 23 پلە، دهۆک 21 پلە و کەرکووکیش 27 پلە دەبێت.

لە پارێزگای هەولێر، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا وە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، وە هەروەها بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و چا لاکی خێرایی با تاکوو کاتەکانی ئێوارە.

پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک وە هەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا هەیە کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری زیاتر دەبێت.

لە پارێزگای دهۆک، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە باران بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگا وە هەروەها چالاکبوونی خێرایی با و بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ کە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.

سبەینێ هەینی لە پارێزگای کەرکووک، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری تۆز و خۆڵ و خێرایی با زیاد دەبێت تاکوو نیوەشەو بەردەوامی دەبێت.

Paylas: