TR KU SO
FB X
Kurdistan

شوێنە گشتییەکانی شاری ڕەسەنی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی جێگاکانیان دەگۆڕن

سارا
Yazar
📅 22 Ekim 2021 19:45
پەیامی کورد      ...    شوێنە گشتییەکانی شاری ڕەسەنی سنە بە ناوی قاسم سلێمانی جێگاکانیان دەگۆڕن

لە پیلانێکی نوێی ڕێژیمی ئێران دا لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی شەورای شار و گوندەکان، شارەوانی شاری سنە داوای لە شەوراکان کردووە ناوی شوێنە گشتییەکانی سنە بە ناوی "قاسم سلێمانی" و ناوە دیارەکانی سەر بە ڕێژیم ناودێر بکرێن.

بۆ نموونە شوێنگەلێک وەکوو: زانینگەی وێژەی " تایبەت " ی "زانکۆی ئازادی شەهرەک" و "بلواری گریاشان" بە ڕیز ناویان بە "کۆمەڵگەی قاسم سلێمانی" و "بلواری قاسم سلێمانی " گۆڕیوە.

هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌قام و شوێنی‌ گشتی‌ و ناوه‌ندی‌ دیكه‌ی شاری سنە ناویان بۆ "قاسم سلێمانی" گۆڕدراوە.

ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە.

ئێران بە مەبەستی ئازار و ئەزیەتی خەڵک و پەرەپێدان بە کلتووری زۆرەملی "شەهیدپەروەری" لە کوردستان ئەو هەوڵانە ئەنجام دەدات.

Paylas: