TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشوازی سەرۆک بارزانی لە سەرۆک کۆماری عێراق

Navas Jan
Admin
📅 29 Nisan 2021 17:32

پەیامی کورد … پێشوازی سەرۆک بارزانی لە سەرۆک کۆماری عێراق

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ كرد.

 

لەو كۆبوونەوەیەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

 

هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و، چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەم درا.

 

بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

Paylas: