TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشوازی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2019 13:49

پەیامی کورد    ...    سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات.

دوێنێ دووشەممە ٢٠١٩/١٢/١٦ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە باڵیۆز شانۆن کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. 
باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش سوود وەرگرتن لە ئەزموونی فیدراڵی کەنەدا .

Paylas: