Kurdistan
پشووی جەژن ڕاگەیەندرا
پەیامی کورد... پشووی جەژن ڕاگەیەندرا
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەواوی ڕۆژەکانی هەفتەی داهاتووی کردە پشوو بەبۆنەی جەژنەکانی ڕەمەزان و کرێکارانەوە.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی ١-٥-٢٠٢٢ دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکاندا بەبۆنە جەژنی جیهانی کرێکاران.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، هەماە ڕۆژ پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان دەستپێدەکات و ڕۆژی ٥-٥-٢٠٢٢ کۆتایی دێت، دەوامی فەرمی دامەزراوە حکومییەکانیش ڕۆژی ٨-٥-٢٠٢٢ دەستپێدەکاتەوە.