Kurdistan
"پشووی رۆژانی شەممە لەسلێمانی هەڵدەگیرێت"
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، کە پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان هەڵگیراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا مه‌ریوان عومه‌ر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، کە "به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن، رۆژانی شه‌ممه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان هه‌یه".
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە له‌كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌كانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌ی زاره‌كی پێیان وتراوه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆگرام رۆژانی شه‌ممه‌ش ده‌وامبكه‌ن، به‌ڵام تائێستا نه‌بووەته بڕیاری رەسمی.