TR KU SO
FB X
Kurdistan

پشتێنەی سەوزایی بۆ هەولێر دروست دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 22 Ağustos 2022 23:05

پەیامی کورد... پشتێنەی سەوزایی بۆ هەولێر دروست دەکرێت

سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەولێر و لە وەزارەتی شارەوانیش دوو تیم پێکهاتوون، یەکێک لەبارەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر و ئەوەی دیکەش لەبارەی هەموارکردنەوەی نەخشەی ماستەر پلانی شارەوانی هەولێر.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی (٢٢ی ئابی ٢٠٢٢) ڕایگەیاند، ڕۆژانە تیمەکانی پارک و باخچەکان لە گەڕەک و باخچەکان کاری خۆیان ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر لەڕووی ژینگەیەوە بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی سەوزایی زیاد دەکەین و بەنیازین تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە بۆ ٢٢٪زیاد بکەین.

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی، بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێریش ڕۆژانە لەڕێگەی کۆمپانیاکانی خاوێن کردنەوە ٢ هەزار و ٢٠٠ تۆن زبڵ و خاشاک کۆ دەکەنەوە و ڕەوانەی کانی قرژاڵەی دەکەن لەوێش ژێر خاک دەکرێت تا کاریگەری لەسەر ژینگە نەبێت، هاوکات هەفتەی جارێک هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوە بۆ گەڕەکێک ئەنجام دەدەین.

ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە، ئەو پشتێنەی سەوزاییە وەزارەتی شارەوانی پێی هەڵدەستێت و تیمێک دانراوە بۆ پشتێنەی سەوزایی و تیمێکی لە بەڕێوەبەرایەتی نە خشە دانانی وەزارەتی شارەوانی هەیە بۆ بەدواداچوون بۆ هەموارکردنەوەی نەخشەی ماستەرپلانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.

Paylas: