Kurdistan
پشتیوان سادق: مووچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت
بەوتەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پشتیوان سادق وەزیری پەوەردەی هەرێم رایگەیاند، کە "مامۆستایانی سلێمانی رێگەیان نەدا خوێندنی ساڵێك بفەوتێت بۆیە توانیمان لە هەموو هەرێم تاقیكردنەوەكان پێكەوە دەست پێبكەین".
جەختیشیکردەوە، کە مووچەی مامۆستایان لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت.
وتەکانی وەزیری پەروەردە لەكاتێكدایە، کە نزیكهی ههفتهیهكه، له بهغداوه (٣١٧) ملیار دیناری دیكه گهیشتووهته ههرێمی كوردستان، بهڵام خشتهی مووچه راناگهیهندرێت.