TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەشتوگوزاری هەرێم: لە 11 مانگدا زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتوون

Navas Jan
Admin
📅 30 Aralık 2021 16:29

پەیامی کورد … گەشتوگوزاری هەرێم: لە 11 مانگدا زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتوون

دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، لە 11 مانگی ئەمساڵدا 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار  هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەم ژمارەیەش ئێستا بەرزتربووەتەوە.

بەپێی ئامارێكی دەستەكە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی 11 چوار ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی ئامارەكە یەك ملیۆن و 957 هەزار گەشتیار كە دەكاتە 48٪ چونەتە پارێزگای هەولێر و یەك ملیۆن و 375 هەزار و 216 گەشتیار كە دەكاتە 34٪ چونەتە پارێزگای سلێمانی، هەروەها 753 هەزار و 542 گەشتیار كە دەكاتە 18٪ چونەتە پارێزگای دهۆك و 8 هەزار و 130 گەشتیاریش چونەتە ئیدارەی گەرمیان.

بەپێی ئامارەكان، ئەو رێژەیەش زیادی كردووە ئەوەش بەهۆی بەفربارین لە چەندین ناوچە لە مانگی 12دا كە گەشتیارێكی زۆری راكێشاوە.

Paylas: