TR KU SO
FB X
Kurdistan

سكرتێری یەكەمی باڵیۆزخانەی كەنەدا پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 06 Kasım 2019 15:29

پەیامی کورد    ...    تاریق گۆردن، سكرتێری یەكەمی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە كوەیت، كە لەهەمان كاتدا بەرپرسی مەلەفی عێراقە، سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرد و لەلایەن دارا باراوی و بەرپرسی دیسكی ئەمریكا و کەسانی دیكەی مەكتەبەوە پێشوازی كرا.

 لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا و هاوكاری و ڕۆڵی كەنەدا بۆ هەرێمی كوردستان بەرز نرخێندرا. بەشێكی دیكەی گفتوگۆەكان پەیوەست بوون بە دواین پێشهاتەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، باراوی ڕایگەیاند: "ئێمە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ داخوازییە ڕەواكانی خۆپیشاندەرانداین و پێویستە حكوومەتی عێراق ووڵامی درووستی هەبێت، كە جێگای ڕەزامەندییان بێت و ووڵامی داخوازەكانیان بداتەوە، ئێمە پشتیوانی تەواو لە حكوومەتی فێدراڵ و سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق دەكەین. ئەوەی گرینگە و پێویستە ئەوەیە كە لایەنە بەشداربووەكانی حكوومەت پشتگیری لە سەرۆكوەزیران بكەن تاكو بتوانێت بەسەر ئەو كێشە كەڵەكەبووانەدا زاڵ بێت و نابێت هیچ لایەنێكی سیاسی داخوازیی خۆپیشاندەران بۆ مەرامی سیاسی بەكار بێنن لەبەرئەوەی ئەوە دەبێتە هۆكاری ئاڵۆزیی زیاتر".

تاریق گۆردن، سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد و جەختی كردەوە، كە هێزەكانی كەنەدا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەمێننەوە و پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە دەكەن بۆ شەڕی تیرۆر و مەشقی سەربازی بە هێزەكانی پێشمەرگە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان گەنگەشە كرا و بە مەترسی ناو برا و هەردوولا پێیان وابوو كە پێویستە كۆتایی بە هێرشی سەربازی توركیا بێت و ڕێگای ئاشتی بگیرێتە بەر بۆ چارەسەری سیاسی بۆ پرسی كورد لە ناوچەكەدا.

Paylas: